یەمەن سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات



وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ له‌ به‌غدا لە په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ی نیسانی 2024 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكداڕایگەیاند، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ دەکەین و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌غدا و هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی و ورده‌كاری زیاتر له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌وه‌ بزانن.

دوێنێ هەینی 26ی نیسان بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بووە هۆی کوژرانی چوار کارمەندی بیانی و برینداربوونی دووانی دیکەش، هاوکات بەهۆی هێرشەکەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.

یەكێتی مامۆستایان لەسەر “هەژماری من” ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێت یەكێتی مامۆستایان لەسەر “هەژماری من” ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
دوات بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پەیوەندیدر