لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە دژی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای ئورفا شەش گومانلێكراو دەستگیر كران.
لەو ئۆپەراسیۆنەی كە لە دژی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای ئورفا ئەنجامدرا شەش گومانلێكراو دەستگیر كران.
تیمەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكە، كارەكانیان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە لەنێو رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا چالاكی ئەنجامدەدەن، بەردەوامە.
لەم چوارچێوەیەدا لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوكاتدا بۆسەر ئەو ناونیشانانەی كە دیاریكراوە، شەش گومانلێكراو دەستگیركران.
رێككارەكانی ئاسایش لەگەڵ ئەو گومانلێكراوانەی كە دەستگیركراون بەردەوامە.