دادگای باڵا چارەنووسی سێ مووچەکەی یەکلایی کردەوە



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی دادگای باڵای لەسەر چارەنووسی سێ مووچەکەی ساڵی ڕابردوو بڵاوکردەوە.

سۆران عومەر، ئەندام پەرلەمانی عێراق بلاویکردەوە، دادگای فیدراڵی بە نوسراوی فەرمی رای خۆی دەربڕیووە، و رەتیکردەوە روونکردنەوە لەسەر پێنەدانی سێ مووچەکەی ساڵی 2023 بدات، بەوپێیەی لە دەسەڵاتی دادگاکەیان نییە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی نوسراوم ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی ئیتحادی کرد ئەوان وەڵامەکەیان خۆ لادان بوو لەبەرپرسیارێتی گەڕاندنەوەی سێ مووچەکە، ئێستە پێویستە حکومەتی هەرێم وەڵام بداتەوە لەسەر ئەو سێ مووچە.

مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2023ی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە، لە ماوەی رابردوودا وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ناتوانن پارە بۆ ئەو سێ مووچەیە بنێرن و لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە.

هاوکات لە ماوەکانی ڕابردوودا، ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا، لە کاتی ڕەتکردنەوەی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەو سێ مووچەیە لەلایەن دادگاوە، پێویستە حکومەتی هەرێم و نوێنەرانی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار بکەن، و بابەتەکە بکەن بە دۆسێیەکی ناکۆکی لە نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم، بۆئەوەی دادگا بتوانێت دەسەڵاتی هەبێت و بریاری کۆتایی بدات، تا ئەوکاتەی ئەو کارە نەکرێت لە دەسەڵاتی دادگای فیدڕاڵی نییە حکومەتی ناوەند پابەندبکات بە ناردنی ئەو سێ مووچەیە.

 

بەڤیدیۆ؛ تەرمی گەنجێك لەناو گەلی قەسرێ‌ دۆزرایەوە
پێت بەڤیدیۆ؛ تەرمی گەنجێك لەناو گەلی قەسرێ‌ دۆزرایەوە
بە ڤیدیۆ…لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا بڕگەیەکی گرنگ زیاد کرا
دوات بە ڤیدیۆ…لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا بڕگەیەکی گرنگ زیاد کرا
پەیوەندیدر