هێزەكانی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا ٣٢ كۆچبەری نایاساییان لە رۆژئاوای وڵاتەكەرزگاركرد.
هێزەكانی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا زانیارییان لەبارەی گرووپێك كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ناوچەی ئایواجیك لە پارێزگای چاناككالە پێگەیشت.
هێزەكان رەوانەی ناوچەكە كران و ٣٢ كۆچبەری نایاسایی كە لەسەر بەلەمێك بوون، رزگاركران.
ئەوە راگەیەندرا كە كۆچبەرەكان لەلایەن هێزەكانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە كرابوون بۆ ئاوە هەرێمییەكانی توركیا.
كۆچبەرەكان رەوانەی ناوەندی كۆچ و كۆچبەران لە پارێزگاكە كران بۆ گرتنەبەری رێككاری یاسایی لەبارەیانەوە.