کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە



بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما جێگیر دەبن، بەڵام پێشبینی بارانێکی توند دەکرێت لە ڕۆژی چوارشەممەدا.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما گۆڕانیان بەسەردا نایەت، خێراى با مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، بەرزترین پلەی گەرما 38 پلەی سیلیزی دەبێت و لە گەرمیان تۆماردەکرێت، نزمترین پلەی گەرماش 23 پلەی سیلیزی دەبێت لە حاجی ئۆمەران.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 35

سلێمانی : 33

دهۆک : 34

کەرکووک : 38

هەڵەبجە : 34

زاخۆ : 35

سۆران : 31

حاجی ئۆمەران : 23

گەرمیان : 38

 

هاوکات شەوی ڕابردوو، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی توند لە هەفتەی داهاتوو، بەتایبەتی لە ڕۆژی چوارشەممە، پێشبینیی زیادبوونێکی خێرای ئاو دەکەین، بەو هۆیەوە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین خۆیان لە نزیک سەرچاوەکانی ئاو دووربخەنەوە و کاری پێویست بۆ پاراستنی بەرهەم و کێڵگەکانیان بکەن.

 

ئاری هەرسین: ئەگەر پارتی بەشداری هەڵبژاردن نەکات سندوق له‌ هیچ شوێنێكی هه‌رێم دانانرێت
پێت ئاری هەرسین: ئەگەر پارتی بەشداری هەڵبژاردن نەکات سندوق له‌ هیچ شوێنێكی هه‌رێم دانانرێت
ئەمبولانسێک تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
دوات ئەمبولانسێک تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
پەیوەنیدر