بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٤،٢ پلە، كەناراوەكانی دوورگەی قوبرسی لە دەریای ناوەڕاست هەژاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو (AFAD)دا بڵاوكراونەتەوە، كاتژمێر ٠٥:١١ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٤،٢ پلە لە كەناراوەكانی باشووری خۆرئاوای دوورگەی قوبرس روویداوە.
ئاماژە بەوەیش كرا كە چەقی بوومەلەرزەكە، نزیكەی ١٤٠ كیلۆمەتر لە دووری پارێزگاكانی مێرسین و ئانتاڵیا و لە قوڵایی ٢٧،١٢ كیلۆمەتر روویداوە.
هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە مادی و گیانییەكانی ئەم بوومەلەرزەیەوە بڵاونەكراوەتەوە.