“دۆلار لەم نرخەی ئێستادا جێگیر دەبێت”



چەند ڕۆژێک دەبێت نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دینار ڕووی لە دابەزین کردووە، ئەمڕۆش ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی  بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شوان هادی لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە تا ڕادەیەک جێگیرە و گۆڕانی بەسەردا نایەت، چونکە  ئەمڕۆ شەممەیە و بانکی ناوەندی عێراق دۆلار ناخاتە بازاڕەوە و بەشێک لە بازاڕی دراوەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان داخراوە.

وتیشی، ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی، هاوکات ڕۆژی پێنجشەممە تا ١٤٦ و ٤٥٠ دینار دابەزی.

لەبارەی دابەزینی بەهای دۆلاریشەوە ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی دوو بۆ سێ مانگ دەبێت دۆلار ڕووی لە دابەزین کردووە، کە پەیوەندی هەیە بە خواست و خستنەڕووی بازاڕەوە، چونکە بازرگانەکان لە ڕێگەی بانکەکانەوە بە دینار پارە حەواڵە دەکەن، ئێستا کڕین و فرۆشتن بە دۆلار کەمیکردووە.

بە وتەی شوان هادی، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا کاریگەری نەکردووەتە سەر دابەزینی بەهای دۆلار، بەڵام سەقامگیری ناوچەکە و کەمبوونەوەی ئاڵۆزی سیاسی پەیوەندی هەیە بە بەهێزبوونی دراو، هەر بۆیە لەو لایەنەوە کاریگەری ئەرێنی هەبووە بۆ جێگیربوونی بەهای دۆلار.

ئەو دۆلارفرۆشە ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکەین نرخی دۆلار لە نێوان ١٤٥ بۆ ١٥٠ هەزار دینار جێگیرببێت، چونکە ئەگەر لەوە زیاتر دۆلار دابەزی بازرگانەکان ڕوو لە بانکەکان ناکەن، بۆیە حکومەت دەیەوێت لەم نرخەی ئێستادا بمێنێتەوە.

جێگریبوونی بەهای دۆلار لەکاتێکدایە، ناجێگیری بەهای دۆلار لە ساڵی ڕابردوودا نیگەرانی لای خەڵک دروست کرد، بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شتومەکەکانی ناوبازاڕ، هەر بۆیە سەرەتای ئەمساڵ بانکی ناوەندی چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی گرتەبەر.

ئەنجوومەنى نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای لەشفرۆشی دەدات
پێت ئەنجوومەنى نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای لەشفرۆشی دەدات
مرۆڤی بێ ماڵ و جەنگاوەری بێ چیا!
دوات مرۆڤی بێ ماڵ و جەنگاوەری بێ چیا!
پەیوەندیدر