زیانەکانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەسەر شاری سلێمانی دەردەکەون، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم و عێراق سەردانی شوێنی ڕووداوەکە بکەن.
پاش هێرشە درۆنیەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دوو هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کەمی کردووە، ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بێ ئاو دەبن.
بەپێی زانیارییەکانی میدیای یەکێتی، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی عێراق لەگەڵ وەزیر و بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم سەردانی شوێنی ڕووداوەکە دەکەن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا زیانەکانی هێرشە درۆنییەکە بخەنەڕوو.
ئێوارەی دوێنی لە ڕێگای دوو درۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، کە کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی کاری تێدادەکات، بەهۆیەوە جگە لە زیانە گیانییەکان دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.