نێچيرڤان بارزانى لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرەوە ڕایگەیاند، حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ پێويسته بە ئه‌ركى خۆيان هەستن بۆ ڕێگرىکردن له‌و هێرش و په‌لامارانه.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆرەوە ڕایگەیاند، به توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنيى ئه‌م ئێواره‌يه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌م، به‌داخه‌وه شه‌هيد و بريندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆى پچڕان و كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و له كاروهستانى وێستگه‌كه.
وتیشی، له كاتێكدا سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم، دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م هێرشانه ئارامى و سهقامگيريى وڵات ده‌خه‌نه مهترسييهوه و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ پێويسته ئه‌ركى خۆيان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه و دۆزينه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له هه‌ر لايه‌نێك بن بگێڕن و به سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن.