داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا



ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبژەی بڵاوکردەوە کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر زیاتر لە 50٪ زیادیکردووە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەیەکی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین لە 20ـی نیسان تاوەکو ئەمڕۆ هەینی، 26ـی نیسانی 2024، 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار و 306 دینار بووە.

هەر بەپێی ئاماری پێشووی ماڵپەڕەکە، داهاتی هەفتەی پێشووتر 12 ملیار و 636 ملیۆن و 935 هەزار و 419 دینار بووە.

هاوکات داهاتی ئەم مانگەی ئەو سنوورانە تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 42 ملیار دیناربووە. مانگی رابردووش زیاتر لە 47 ملیار دینار بووە.

رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە هەشت بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت .

 

وادەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ هەرێم ئاشکرا کرا
پێت وادەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ هەرێم ئاشکرا کرا
عێراق هاوردەی بەنزین بۆ سفر دادەبەزێنێت
دوات عێراق هاوردەی بەنزین بۆ سفر دادەبەزێنێت
پەیوەندیدر