پێشەوا هەورامانی: دەستبەرداری هەژماری من نابین



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەی هەژماری من لە پرسی مووچەدا “ئەولەویاتی” حکومەتی هەرێمی کوردستانە و هەر چارەسەرێک لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر حسابی پڕۆژەی هەژماری من ڕەتدەکەنەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، هەژماری من یەکێکە لە ئەولەویاتەکانی حکومەتی هەرێم و بەلایەوە گرنگە، گەر هەژماری من قەبوڵ نەکرێت جۆرێکە لە بیانوو گرتن و گێچەڵ کردن، چونکە ئەوەی لەناو هەژماری مندا هەیە زۆر زیاترە لەوەی لە عێراق کراوە و پێیدەوترێت تەوتین [بە نیشتیمانی کردن].”

وتیشی:”تەوتین تەنها کارتێکی مووچەوەرگرتنە نەک هەژماری بانکی و بەشێک لەو بانکانەش نیشانەی پرسیاریان لەسەرە، بۆیە بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێین و چارەسەرەکەش لەسەر حسابی دەستبەرداربوون نییە لەهەژماری من. فەرمانبەری عێراق سەرپشک کراوە لە بانکی ئەهلی یان حکومی تەوتین بکات، بۆچی بۆ فەرمانبەری هەرێم ئەمە سنوردار کراوە؟”

ئه‌پڵ به‌ یاقوت شاشه‌كانى دروستده‌كات
پێت ئه‌پڵ به‌ یاقوت شاشه‌كانى دروستده‌كات
“هەر ئەفسەر و کارمەندێک فۆڕمی هەژماری من پڕنەکاتەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە دواکەوتنی مووچەکەی”
دوات “هەر ئەفسەر و کارمەندێک فۆڕمی هەژماری من پڕنەکاتەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە دواکەوتنی مووچەکەی”
پەیوەنیدر