سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لە بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەوێتە هەفتەی داهاتووەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی عێراق بە (کەی ئێن ئێن)ی راگەیاندووە، ڕەوانەكردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەوێتە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، هۆکارەکەش دواکەوتنت دابەشکردنی مووچەیە لە عێراق.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق نزیكەی شەش ملیۆن فەرمانبەری هەیە و پێویستی بە (10) رۆژە بۆ دابەشکردنی مووچە، و لە (21/4)ی ئەم مانگەوە عێراق دەستی کردووە بە دابەشکردنی مووچە، و دوای كۆتایی هاتن بە دابەشكردنی مووچە، لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە بە دو گوژمە پارە بۆ مووچە خۆرانی هەرێم رەوانە دەكرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم 21ی نیسان ڕایگەیاند لیستی مووچەیان ڕەوانەی بەغدا کردووە و چاوەڕێن پارەیان بۆ بێت تا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.