حکومەتی عێراق داوای داهاتی ناوخۆ لە هەرێم دەکات



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، کە وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی ناوخۆ لە هەرێم دەکات.

وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوێک نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا ئاگادار دەکاتەوە، کە پێویستە داهاتی ناوخۆی مانگی یەک و دوو ڕادەستی بەغدا بکات.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی داوای داهاتی ناوخۆی مانگی یەک و دوو دەکات کە ٩٠٥ ملیار دینارە.

ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە حکومەتی هەرێم ئەو داهاتە کە مەرجی بەردەوامی مووچەیە بیخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، هیچ بەهانەیەک نەهێنرێتەوە لەسەر ئەو داهاتە تاکو گرفت دروست نەبێت.

بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق لە ٢١ی شوبات، حکومەتی هەرێم پابەندکراوە بە ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ بەغدا.

 

 

هەڕەشەی لە ناوبردن لە نیوەی دانیشتووانی جیهان دەکرێت
پێت هەڕەشەی لە ناوبردن لە نیوەی دانیشتووانی جیهان دەکرێت
سۆران عومەر: لێکۆڵینەوە لە گەورەترین دۆسیەی گەندەڵیی عێراق دەکرێت
دوات سۆران عومەر: لێکۆڵینەوە لە گەورەترین دۆسیەی گەندەڵیی عێراق دەکرێت
پەیوەندیدر