سۆران عومەر: لێکۆڵینەوە لە گەورەترین دۆسیەی گەندەڵیی عێراق دەکرێت



ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێکۆڵینەوە لە کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق کە گوماندەکرێت لە گرێبەست و کارەکانیاندا بە بەهای 20 ملیار دۆلار گەندەڵی کردبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لیژنەیەک بە ئەندامێتی 13 پەرلەمانتار لەسەر گومانی گەورەترین گەندەڵی لەعێراق پێکهێنرا.

ڕوونیشیکردەوە، لیژنەکەیان دەستبەکاربووە بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون لەسەر کۆمپانیای گشتی بەندرەکانی عێراق بەتایبەت گرێبەست و داهات و کارەکانیان لە بەندەری فاو، گومانی گەندەڵی بەقەبارەی 20 ملیار دۆلار دەکرێت.

بەندەری فاوی گەورە یەکێکە لەگەورەترین بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبی و دەیەم گەورەترین بەندەرە لە جیهاندا.

حکومەتی عێراق داوای داهاتی ناوخۆ لە هەرێم دەکات
پێت حکومەتی عێراق داوای داهاتی ناوخۆ لە هەرێم دەکات
نرخی کارەباى موەلیدە بۆ مانگی چوار دیاریکرا
دوات نرخی کارەباى موەلیدە بۆ مانگی چوار دیاریکرا
پەیوەندیدر