كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایگەیاندوە:”تاوەکو ئێستا هۆكاری كەمكردنەوەی بەشە برنجی ئەم مانگە ئاشكرانەكراوە و رەنگە زیادكردنی دۆشاوی تەماتە بۆ ئەوەیە كە لە كۆگاكاندا نەمێنێتەوە و خراپ ببێت و مانگی دواتریش دۆشاوی تەماتە دابەشناكرێت” .
دەشڵێت:”بۆ بەشەخۆراكی ئەم مانگە هەر هاوڵاتییەك دوو كیلۆ و نیو برنجی پێدراوە و تاوەكو ئێستا هۆكاری كەمبوونەوەكەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئاشكرانەكراوە كە پێشتر بۆ هەر هاوڵاتییەك سێ كیلۆ بووە،
راشیگەیاندووە:” بەڵام دۆشاوی تەماتە كە پێشتر بۆ هەر كەسێك 400 غرام دۆشاوی تەماتە دراوە و بۆ ئەم مانگە كراوەتە 800 غرام”.