مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای خانەنشینانی عێراق دەكرێت



بەڕێوەبەری بانكی خانەنشینی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرقاڵی ئامادەكاریین بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا و كەمترین مووچەش 500 هەزار دینار دەبێت.

ژیان سابیر، بەڕێوەبەری بانكی خانەنشینی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ”پێمان ڕاگەیەندراوە ئامادەكاریی بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد بكەین و تاوەكو درەنگان سەرقاڵی ئامادەكارییەكان دەبین، چونكە كارەكان زۆرە و لەكاتی جێبەجێكردنی بڕیارەكەدا ناتوانین فریای هەمووی بكەوین”.

ڕاشیگەیاندووە، ”تاوەكو ئێستا نازانین كەی ئەو بڕیارە جێبەجێ دەكرێت، بەڵام ئەو بڕیارە یارمەتییەكی زۆری خانەنشینان دەدات، چونكە لێرە نزیكەی 47 هەزار خانەنشینمان هەیە و زۆرێكیان 20 ساڵ خزمەتیان هەیە، بەڵام 220 هەزار وەردەگرن”.

دەشڵێت: ”بەپێی بڕیارەكە كەمترین مووچەی خانەنشینان دەبێت بە 500 هەزار لەگەڵ 100 هەزار دینار بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی خەرجدەكرێت و ئەو بڕیارەش دەبێتە هۆی باشتركردنی ژیانی خانەنشینانی هەرێم”.

وتيشى، “بۆ دیاریكردنی زۆرترین مووچەی خانەنشینی لەسەر بنەمای ساڵانی خزمەت و بڕوانامەكەی دیاری دەكرێت، كە ئەوەش لە خانەنشینێكەوە بۆ یەكێكی دیكە دەگۆڕیت”.

پارتی دواین هەڵوێستی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕاگەیاند
پێت پارتی دواین هەڵوێستی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕاگەیاند
نرخی مریشك ڕووی لە دابەزین كرد
دوات نرخی مریشك ڕووی لە دابەزین كرد
پەیوەنیدر