بە چەند هەنگاوێكی سادە و ئاسان دەتوانیت پارێزگاری لە پاتری ئۆتۆمبێلەكەت بكەیت، تاوەكو تەمەنی كاركردنی زیاتر بێت.
1- لەکاتی وەستانی بزووێنەری ئۆتۆمبێلدا گڵۆپی پێشەوە و ناوەوە و کاسێت و ئامێری کات بەسەربردن مەکەرەوە.
2- دڵنیابە لەوەی پاتری ئۆتۆمبێلەکە بە توندی لە شوێنی خۆیدایە، چونکە لەرزینی پاترییەکە لەکاتی جوڵەی ئۆتۆمبێلەکەدا دەبێتە هۆی تێکچوونی.
3- ئۆتۆمبێلەکە بەجێ مەهێڵە بەبێ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر کار بکات، چونکە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە بەکارنەهێنرێت، پاترییەکە زوو بارگاوییەکەی لەدەست دەدات، بەتایبەتی لە پلەی گەرمی نزمدا.