لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستی بەكارەكانی كرد.
قائیمقامیەتی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی كۆمپانیای جێبەجێكار لە 18ی ئەم مانگەوە دووبارە دەستبەكاربوون لە پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان، ئەمڕۆ چوارشەممە، هەردوو ستافی میكانیكی و كارەبایی كۆمپانیاكەش دەستبەكاربوون.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كۆمپانیای جێبەجێكار جەختیكردۆتەوە بە هەماهەنگیی قائیمقامی دەربەندیخان و نووسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەو ماوەی، كە ماوە هەموو هەوڵێك دەدەن پڕۆژەكە تەواوبكەن.
قەزای دەربەندیخان لە ساڵی 2008ەوە گرفتی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی هەبووە و لە ساڵی 2011 كۆمپانیایەك بۆ خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوە دەستی بەكارەكانی كرد و دواتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە كارەكانی ڕاگرتبوو لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم جارێكی دیكە كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستی بەكارەكانی كرد.