گۆڕان هەڵوێستی لەسەر تەوتینی مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند



ڕێكخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، نابێت حکومەتی هەرێم بەربەست بۆ پڕۆسەی تەوتینی فەرمانبەران دروست بکات بەوپێیەی تەوتینكردن زامنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم دەكات بۆ هەتا هەتایە.

چۆمان محەمەد، ڕێكخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ میدیای فەرمی حزبەكەی باسی لە پرسی مووچەی فەرمانبەران لەنێوان تەوتین و هەژماری من-دا کرد و وتی، “بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە لە بەرژەوەندی هەرێمە و بەو بڕیارانە دادگای فیدڕاڵی مافی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم گێڕایەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی مافی پلەبەرزكردنەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەگێڕێتەوە و ئەوەی پێویستە حكومەتی هەرێم ئەنجامی بدات ئەوەیە، کە پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بێت.

ئاشكراشی كردووە، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی جگە لەوەی سوودی بۆ فەرمانبەران هەیە، هەروەها سوودی بۆ خانەنشینی هەرێم هەیە، کە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لەبارەوە داوە و تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە.

دەشڵێت: “حكومەتی هەرێم كات بە فیڕۆنەدات و دەسبكات بە تەوتینی مووچەخۆران، چونکە ئەگەر تەوتین دەسپێبكات پلەبەرزكردنەوە دەبێت بە ئەمری واقع” و جەختیش دەکاتەوە لەوەی، ئەو پڕۆسەیە بەهیچ شێوەیەك كاریگەری نابێت لەسەر قەوارەی هەرێم، بە پێچەوانەوە تەوتینكردن زامنی مووچە دەكات بۆ هەتا هەتایە.

چۆمان محەمەد ڕەگی کێشەکانی مووچەی بۆ ئابووری سەربەخۆ گەڕاندەوە کە بەوتەی ئەو “ئابوری سەربەخۆ درۆیەكی گەورەبوو لەگەڵ هەموو میللەت كردیان”.

بڕیارێکی تازە بۆ لێخۆشبوون قەرزێکی سەر هاووڵاتیان ڕاگەیەندرا
پێت بڕیارێکی تازە بۆ لێخۆشبوون قەرزێکی سەر هاووڵاتیان ڕاگەیەندرا
پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
دوات پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر