ڕۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوە و پەسەندكردنی چەند پڕۆژە یاسایەك كۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی میدیای پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، ڕۆژی یەك شەممە 28ی نیسان، دانیشتنی ژمارە 21 لە كاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.
ڕاشیگەیاندووە، دانیشتنەكە سێ تەوەر لەخۆدەگرێت، كە تیایدا خوێندنەوە و دەنگدان دەكرێت لەسەر سێ پڕۆژە یاسا.