نەخۆشی ئاوڵە 



ئاوڵە هەوکردنێکی ڤایرۆسی جدییە و زۆرجار کوشندەیە، درمییە واتە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بڵاو دەبێتەوە. هەندێ جار دەبێتە هۆی تێک چوونی شێوە.

مرۆڤ هەزاران ساڵ تووشی نەخۆشی ئاوڵە بووە، تا لەساڵی (١٩٨٠) بەهۆی ڤاکسینەوە ئاوڵە لەسەرانسەری جیهان لەناو چوو، چیتر بەشێوەیەکی سروشتی لە جیهاندا نادۆزرێتەوە.

دواین حاڵەتی ئاوڵە بەشێوەیەکی سروشتی لەساڵی ١٩٧٧دا تۆمار کرا، نموونەی ڤایرۆسی ئاوڵە بۆ مەبەستی توێژینەوە هەڵگیراون، پشکنینە زانستییەکان وایکردووە کە بتوانرێت لە تاقیگەدا ڤایرۆسی ئاوڵە دروست بکرێت، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی لەوەی کە دەکرێت ڕۆژێک بێت ئاوڵە وەک چەکێکی بایۆلۆجی بەکار بهێنرێت.

ڤاکسینەکان دەتوانن ڕێگری لە ئاوڵە بکەن بەڵام لەبەرئەوەی زۆربەی خەڵک بەشێوەیەکی سروشتی بەرکەوتنیان لەگەڵ ئاوڵەدا نییە، کوتانی ڕۆتینی پێشنیار ناکرێت.

 

نیشانەکانی نەخۆشی ئاوڵە:

یەکەم نیشانەکانی ئاوڵە بەزۆری دوای ١٢ بۆ ١٤ ڕۆژ لە بەرکەوتن بەڤایرۆسەکە دەردەکەون، بەڵام ڤایرۆسەکە لە ٧ بۆ ١٩ ڕۆژ پێش دەرکەوتنی یان هەست کردن بەنەخۆشییەکە دەتوانێت لە جەستەدا بێت.

ئەم کاتە پێی دەوترێت ماوەی دەرکەوتنی نەخۆشی، لەدوای ئەم ماوەیە نیشانە لەناکاوەکانی هاوشێوەی ئەنفلنۆزا دەر دەکەون، وەک: تا، ئازاری ماسولکە، ژانەسەر، ماندوبوونی زۆر، ئازارێکی توندی پشت و هەندێک جار ڕشانەوە.

دوای چەند ڕۆژێک پەڵەی تەخت و سوور لەجەستەدا دەردەکەون، لەوانەیە لە دەم و زممان دەستپێبکەن و دواتر بڵاوببنەوە بۆ پێست، زۆر جار سەرەتا تووشی دەم و چاوو و قۆڵ و قاچ دەبن ، دواتر جەستەو دەست و پێ.

 

 هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشی ئاوڵە:

ئاوڵە بەهۆی ڤایرۆسی (ڤاریۆلا) وە دروست دەبێت، ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەتوانێت ڕاستەوخۆ بڵاوببێتەوە، دەتوانیت ڤایرۆسی ئاوڵە بگریت بەبونت لە دەوری کەسێکی تووش بوو، کەسی تووش بوو دەتوانێت ڤایرۆسەکە بڵاوبکاتەوە، لە کاتی کۆکە و پژمین و قسەکردن، هەروەها بەرکەوتن لەگەڵ برینەکانی پێست دەبێتە هۆی تووشبوون بە ئاوڵە.

لەڕێگەی بەرکەوتنی شتە پیسبووەکانەوە، هەروەها بەرکەوتن لەگەڵ جلوبەرگی پیس و جێگەی نوستن بڵاو دەبێتەوە، بەڵام ئەگەری تووشبوون بە ئاوڵە بەم شێوەیە کەمترە.

هەرچەندە بەکار هێنانی ئاوڵە وەک چەک هەڕەشەیەکی دوور لە چاوەروانییە، بەڵام لەبەر ئەوەی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکە دەتوانێت خێرا نەخۆشییەکە بڵاو بکاتەوە، حوکمەتەکان خۆیان بۆ ئەم ئەگەرە ئامادە دەکەن.

ئاڵۆزییەکانی :

زۆربەی ئەوکەسانە تووشی ئاوڵەدەبن لە ژیاندا دەمێننەوە، بەڵام هەندێک جۆری ئاوڵە هەمیشە کوشندەیە، ئەم جۆرە توندانە زۆرتر لە ژنانی دووگیان و منداڵان ڕوودەدەن.

ئەوکەسانەی لە نەخۆشی ئاوڵە چاک دەبنەوە بەزۆری پەڵەی سەختیان هەیە، بەتایبەتی لەسەر دەم و دەست و قاچ، هەندێک جار ئاوڵە دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینایی ( کوێر بوون).

خۆپاراستن:

ئەگەر پەتای ئاوڵە ڕووی بدایە، ئەوا ئەو کەسانەی کە ئاوڵەیان هەبوو جیادەکرانەوە بۆ ئەوەی هەوڵی ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بدەن، هەرکەسێک بەرکەوتنی لەگەڵ کەسێکدا هەبووایە کە تووشی ئاوڵە بوو بوو، پێویستی بە ڤاکسین دەبوو.

ڤاکسین دەتوانێت لەنەخۆش کەوتن بتپارێزێت یان دەبێتە هۆی ئەوەی کەمتر نەخۆشبیت ئەگەر تووشی ئاوەڵەش بوویت، پێویستە ڤاکسین بدرێت پێش بەرکەوتن یان هەفتەیەک دوای بەرکەوتنی ڤایرۆسەکە.

 

دووجۆر ڤاکسینمان هەیە:

ــ ڤاکسینی یەکەم (ACAM 2000) ڤایرۆسێکی زیندوو بەکار دەهێنرێت کە وەک ئاوڵە وایە، بەڵام زیانەکانی کەمترە، بەڵام هەندێک جار کاریگەری جدی دەبێت وەک هەوکردنی دڵ یان مێشک،

هەربۆیە ڤاکسینەکە نادرێت بەهەمووکەسێک ، مەگەر تای ئاوڵەی هەبێت، مەترسییەکانی ڤاکسینەکە لە سوودەکانی بۆ زۆربەی خەڵک زیاتر.

ــ ڤاکسینی دووەم (Jynneos) جۆرێکی ڤایرۆسی زۆر لاوازە بەکار دەهێنرێت و سەلامەت ترە لە (ACAM2000) .

دەتوانرێت لەوکەسانەدا بەکار بهێنرێت کە ناتوانن ڤاکسینی جۆری یەکەم بەکار بهێنن بەهۆی تێکچوونی سیستەمی بەرگری یان تێکچوونی پێست.

 

وەرگێڕان: بابان ڕۆستەم

 

لەسەر پردێكی سلێمانی كچێك كەوتەخوارەوە
پێت لەسەر پردێكی سلێمانی كچێك كەوتەخوارەوە
پاشای سعودیە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە
دوات پاشای سعودیە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە
پەیوەندیدر