دوای دوو كاتژمێر لە كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە لە پاڵێوگەیەك لەسەر ڕێگای هەولێر- گوێر، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كرا.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیویانە ئاگری پاڵێوگەكەی سەر ڕێگای گوێر كۆنتڕۆڵ كرا، كە پاڵێوگەی نایاسایین و داخراون، بەڵام تەنها وەكو شوێنی كۆگاكردنی گاز بەكارهێنراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، 7 تانكەری كۆگای گاز هەبووە و زیانێكی زۆری ماددی لێ كەوتۆتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە قەبارەی زیانەكان و هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە.
وتیشی، “زیانی گیانی نەبووە لە ڕووداوەكە، بەڵام دوو كارمەندی بەرگری شارستانی تووشی تەنگەنەفەسی بوون و تەندروستیان جێگیرە”.