“بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراقە”



مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ پەیامیان بڵاوکردەوە.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆدومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاویکردەوە، بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی و بێ باکیی ڕژێمی پێشووی عێراقە لە بەرانبەر گەلی کوردستان، لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆردومانی زاڵمانەی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ يادى خه‌مگينى ٥٠ ساڵه‌ى شه‌هيدبوونى ده‌يان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتيانى سڤيلى قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ ٢٤ی نيسانى ١٩٧٤ بوونه‌ قوربانيى تاوانێكى ديكه‌ى ڕژێمى ئه‌وساى عێراق، دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين، به‌ ڕێز و شكۆدارييه‌وه‌ به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه‌ و ياديان به‌ خێر.

ئاماژەی بەوەکرد، شه‌هيدكردنى قوتابيان و مامۆستايانى زانكۆ و خه‌ڵكى سڤيلى قه‌ڵادزێ له‌ بۆردومانێكى ترسنۆكى ئاسمانيدا، گوڕ و تينى زياترى به‌ گيان و ئيراده‌ى به‌ره‌نگارى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سته‌م و دكتاتۆرى دا، گه‌لى كوردستان موكوڕتر له‌سه‌ر دۆز و داوا و مافه‌ ڕه‌واكانى، درێژه‌ى به‌ خه‌بات و تێكۆشان دا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئه‌م تاوانه‌ و قوربانيانى ئه‌و ڕۆژه‌ى زانكۆى سلێمانى له‌ قه‌ڵادزێ و خه‌ڵكى شۆڕشگێڕى ناوچه‌كه‌، ته‌نيا لاپه‌ڕه‌يه‌كى مێژووى خوێنين و به‌ئازارى گه‌لى كوردستانه‌ كه‌ ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌رگرين و به‌ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييمان، بۆ هه‌ميشه‌ ڕێگه‌ له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه‌ بگرين و به‌ ئومێده‌وه‌ بۆ كار بۆ داهاتوويه‌كى باشتر بكه‌ين.

هاوکات مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 50ـەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، لە پەیامێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، نیو سەدە لەمەوبەر، ڕژێمی بەعس قەڵادزێی بۆردودمان کرد و سەدان کەسی بێتاوانی شەهید و بریندار کرد، جگە لە وێرانکردنی شارەکە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە، هەروەها لە ساڵی 1982، ڕژێمی بەعس “خۆپێشاندانێکی شارەکەی گولـلـەباران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی بۆرددومانەکە ئەنجامدرا بوو.

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، شەهیدانی کارەساتی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی  “هەمیشە لە یادمانن”.

 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
پێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
دۆخی تەندروستی بەیان بۆمبا لە زاری کچەکەیەوە
دوات دۆخی تەندروستی بەیان بۆمبا لە زاری کچەکەیەوە
پەیوەنیدر