بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر گۆڕدرا و کۆمسیۆن ڕایگەیاند ئەو بڕیارە لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتی بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، مەڕوان محەمەد ساڵحی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئۆفيسى هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر.
ڕوونیشێکردەوە کە مەڕوان محەمەد، لەشوێنی حەیدەر محەمەد دەستبەکار بووە.
کۆمسیۆن ڕاشیگەیاند، ئەم ڕاسپاردنە لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتی و گرەنتیدان و دەستەبەرکردنی هاوسەنگی کارەکان لە نێوان کارگێڕی و بەرپرسانی هۆبەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکە ئەنجام درا.
ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیارەکە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دراوە کە بڕیارە 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.