دۆلار نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەكاتەوە



سەرەڕای كاریگەری شەڕی ئۆكراینا و نرخی سوودی ئەمریكی بۆ سەر بەهای زێڕ، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێم، نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە ئێستادا لە بۆرسەی جیهانیدا نرخی یەك ئۆنسە گەیشتۆتە 1823 دۆلار و یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 410 هەزار دینارە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و پێش بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ سەرووی 150 هەزار، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 380 هەزار دینار بوو، بەڵام نرخی دۆلار كاری كردۆتە سەر نرخی زێڕ بە دینار و نزیكەی 30 هەزار دینار گران بووە.

دانا وەرتی وتیشی، “تا ئێستا بەهۆی بەرزبوونی دۆلار لە 122 هەزار دینارەوە بۆ 159 هەزار دینار، یەك مسقاڵ زێڕ 94 هەزار دینار بەهاكەی بەرز بۆتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی ئەم 20 ڕۆژەدا تەنها بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلار لە 148 هەزار دینارەوە بۆ 159 هەزار دینار، یەک مسقاڵ زێڕ 28 هەزار دینار گران بووە.

 

چی دی واتساپ لەم مۆبایلانەدا كارناكات
پێت چی دی واتساپ لەم مۆبایلانەدا كارناكات
گۆڕانكاریی لە بڕینی بەشەخۆراكی بەشێكی فەرمانبەراندا دەكرێت
دوات گۆڕانكاریی لە بڕینی بەشەخۆراكی بەشێكی فەرمانبەراندا دەكرێت
پەیوەنیدر