توێژینەوەیەک: خەوی باش تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات



کەمخەوی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی تەرکیز، ماندوویەتی و شەکەت بوون، لەگەڵیدا کاریگەری نەرێنی لەسەر لایەنی دەروونی دروست دەکات.

ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی  health digest بڵاویکردەوە، خەوتن بە شێوەیەکی تەندروست وا دەکات کەسەکە پشوویەکی تەواو وەربگرێت، کەمخەوی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی تەرکیز، کاریگەریش دەکاتە سەر نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی ئەم دواییە کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە شێوازی خەوتنی باش دەتوانێت ٤.٧ ساڵ بۆ ژیانی پیاو زیاد بکات، و ٢.٤ ساڵ بۆ ژیانی ژن زیاد بکات.

توێژینەوەکە چاوپێکەوتنی لەگەڵ زیاتر لە ١٧٠ هەزار کەس ئەنجامداوە سەبارەت بە ڕۆتینی تەندروستی و خەوتنیان، هەروەها بەراوردیان کردووە لەگەڵ تۆمارەکانی مردن دوای چەند ساڵێک.

توێژەران بۆ لێکۆڵینەوە لە شێوازی خەوتن، چەند هۆکارێکیان لەبەرچاو گرتووە، کە ماوەی خەوتن دەبێت لە نێوان ٧ بۆ ٨ کاتژمێردا بێت، دەرمان بۆ خەوتن بەکارنەهێنێت، پێنج شەو لە هەفتەیەکدا بڕی پێویست بخەوێت.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، شێوازی خەوی تەندروست کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی حاڵەتی مردن هەیە، ئەگەری مردنیان بەڕێژەی 30% کەمترە بەهۆی هەموو هۆکارەکانەوە، ئەگەری مردنیان بەڕێژەی 21% کەمترە بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە، هەروەها بەڕێژەی 19% مەترسی مردن بەهۆی شێرپەنجەوە کەمترە.

هاوکات شارەزایان ڕێنمایی دەدەن، نابێت خەوتن لە دوای وەرزشێکی ماندووکەر یاخود خواردنی ژەمێکی قورسی خواردنەوە بێت، باشتر وایە لە ماوەی دوو کاتژمێر پێش نووستن دوور بکەونەوە لە هەر یەکێک لەو شتانە.

لەگەڵ ئەوەشدا، گونجاندنی ژینگەی شوێنی نووستن کاریگەری دەکاتە سەر مێشک و جەستە، لەوانە: کوژاندنەوەی گڵۆپەکان، خوێندنەوەی کتێب، خۆشۆردن، پسپۆڕان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە دوور بکەویتەوە لە مۆبایل و کۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەودا.

ئومێد خۆشناو: دواتر هۆکاری ئاگرەکەی بەردەوم بازاڕی نیشتمان ڕادەگەیەنین
پێت ئومێد خۆشناو: دواتر هۆکاری ئاگرەکەی بەردەوم بازاڕی نیشتمان ڕادەگەیەنین
ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی “کالسۆ” ئاشکراکرا
دوات ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی “کالسۆ” ئاشکراکرا
پەیوەندیدر