ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه كه بانكه حكومییه فیدراڵییه‌كان ئاماده‌ن بۆ ته‌وتینكردنی مووچه‌كانیان و دواكه‌وتنیشی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه.
یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاگادار ده‌كاته‌وه و دەڵێت:”برا فه‌رمانبه‌ره‌كانم له هه‌رێمی كوردستان، میوانداری به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه حكومیه‌كانمان كرد سه‌باره‌ت به ته‌وتینكردنی مووچه‌كانتان”.
دەشڵێت:”هه‌ر ته‌وتینكردنێك له ده‌ره‌وه‌ی بانكه حکومییه‌كانی فیدراڵی ناڕه‌سمییه و نابێته هۆی وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ت، لێره‌دا مه‌به‌ستم هه‌ژماری منه”.
راشیگەیاندووە، بانكه حكومییه فیدراڵیه‌كان ئاماده‌ن بۆ ته‌وتینكردنی مووچه‌كانتان، به‌ڵام دواكه‌وتنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق سەبارەت بە تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران لە بانکە ئەهلییەکان نووسراوێکی ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو لە بەغدا، داوایکردبوو، ناو و زانیاری فه‌رمانبه‌ره‌كانی، “خێرا” بنێرێت بۆ به‌غدا، بۆئه‌وه‌ی مووچه‌یان بخرێته سه‌ر بانكه حكومییه فیدڕاڵییه‌كان كه ئه‌وانیش بریتین له بانكی عێراق بۆ بازرگانی (تی بی ئای)، بانكی ره‌شید و بانكی رافیده‌ین و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئازادن له‌وه‌ی كام یه‌ك له‌و سێ بانكه هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ی.