ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە روبەروبونەوەیەکدا دوو داواکراوی دادگا تەقەیان لە هێزەکانی ئاسایش کرد و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئەمنی برینداربوو، لە ئێستاشدا یەکێک لە داواکراوەکان کوژراوە و ئەوی دیکەشیان دەستگیرکراوە.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 6:15ی ئێوارەی ئەمڕۆ، تیمێکی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایش بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بەدواداچوونی بۆ دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی کرد.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە دەوروبەری شاروچکەی عەنکاوە، داواکراوەکان رووی چەکەکانیان ئاڕاستەی هێزەکانی ئاسایش کرد و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەسەختی بریندار بوو.
دەشڵێت:”لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانمان، یەکێک لە داواکراوەکان کوژرا و ئەوی دیکەیان دەستگیر کرا، لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن”.