بڕی بەشەخۆراك و پارەی مانگانەی هاووڵاتیان دیاری كرا



بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەولێر بڕ و جۆری ماددەكانی سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراك دیاری دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە بۆ هەر هاووڵاتییەك بڕی نیو كیلۆ برنج كەم كراوەتەوە و دۆشاوی تەماتەی دوو مانگ پێكەوە دابەشدەكرێت و دەشڵێت: “بۆ هەر هاووڵاتییەك بڕی 401 دینار لە بریكارەكان وەردەگیرێت”.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ بریکارانی خۆراك ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەمڕۆوە سێ شەممە ۲۳ / ٤ / ٢٠٢٤ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکـــاری خـــۆراک و تەسلیم کـــردنــــی پـــارەی لیستــی مانگی ٤ / ٢٠٢٤ .

سەبارەت بە بنكەكان ڕوونی كردۆتەوە، بنکەکانی ناوشار (٢٠١ + ٢٠٢ + ٢١٠ + ٢١١) سەردان بكەن، كە بریتین لە گەڕەكەكانی (شۆڕش و کوێستان و شەقامی سورچیان و کانی و بەختیاری و نووسەران و زانایان و …. خانزاد و ڕاپەرین و سفین ۱ و سفین ۲ و سفین ۳ و برایەتی هەولێری نوێ و ئەفسەران لەگەڵ تەیراوە و تعجیل و خانقاە و ناو بازار شێخاللە و تجنیدی کۆن و مستوفی).

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەشــە خـــۆراکـــی سـەبـەتـەی سێیەمی ساڵـی ۲۰۲٤ لــەســەر لیستـی بریکاری مانگی ٤ / ٢٠٢٤ دەدرێت و بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بریکار دەبێت بە ڤیزە کارت پارەکە بدات، چونكە چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت.

ئاشكراشی كردووە، بەشەخۆراکی پشكی سێیەم پێکهاتووە لــــــە (زەیتی الدار- یەك لیتر و دۆشاوی تەماتە- یە قتوی بچووکی ٤٠٠ گرامی لەگەڵ قتویەكی دیكەی پشكی چوارەم و شەکر- یەك كیلۆ و نیسك- نیو كیلۆ و لەتكەنۆك- نیو كیلۆ و برنج- 2.5 كیلۆ).

دەشڵێت: “برنج بڕەکەی کەمکراوەتەوە واتا بۆ هەر نەفەرێک لــــە 3 كیلۆوە كراوە بە 2.5 كیلۆ”.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەولێر جەختیشی كردۆتەوە، “بریکار لەکاتی پێشکەشکردنی پارە بە ڤیزە کارت ئاگادار بە، کە دەبێ پارەی قتووە زیادەکەی دۆشاوی تەماتە بدەی، کە بۆ هەر نەفەرێک ٤۹ دینارە، بۆیە کە پارە لە ڤیزە کارت دەکەی حیسابی دۆشاوی تەماتە بکە، بۆیە ئەم مانگە بۆ هەر نەفەرێک ٤٠١ دینار وەردەگیرێت بۆ هەموو بابەتەکان”.

لە عێراق و هەرێم 5.4 ملیۆن منداڵ كوتراون
پێت لە عێراق و هەرێم 5.4 ملیۆن منداڵ كوتراون
نرخی دۆلار لە بازاڕەکان دابەزی
دوات نرخی دۆلار لە بازاڕەکان دابەزی
پەیوەندیدر