هونەرمەند جەمال هیدایەت ماڵئاوایی لە ژیان كرد



میوزیكژەنی ناوداری كورد، جەمال هیدایەت عەبدوڵا، كۆچی دوایی كرد، کە یەكەم هونەرمەندی عودژەن بووە لە شاری هەولێر.

ئەمڕۆ سێشەممە، میوزیكژەنی ناوداری كورد، جەمال هیدایەت عەبدوڵا، كۆچی دوایی كرد.

هونەرمەند جەمال هیدایەت عەبدوڵا، یەكەم هونەرمەندی عودژەن بووە لە شاری هەولێر و لە سەرەتای دەیەی پەنجاكانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە كاری هونەری كردووە، لە ماوەی تەمەنیدا، وێڕای دامەزراندنی یەكەم گروپی میوزیك لە شاری هەولێر، لە ڕووی كارگێڕی، پەروەردە و پێگەیاندنەوە لە چەندین ناوەندی هونەری و پەروەردەیی خزمەتی كردووە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند جەمال هیدایەت، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هونەرمەندی كوردستان دەكات و خزمەتەكانی هونەرمەندی كۆچكردوو هەمیشە بە نەمری دەمێننەوە.

پرۆفایلی هونەرمەندی كۆچكردوو:

– لە 1931 لە شاری هەولێر لەدایكبووە.

– لە 1952دا دوای فێربوونی ژەنینی ئامێری عود، دەستی بە كاری هونەری كردووە.

– لە 1955 پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی بەغدای تەواوكردووە.

– لە پاییزی 1956ەوە لە قوتابخانەكانی ئیبن مستەوفی و ئەربیل ئوڵ وەك مامۆستای هونەر دامەزراوە.

– لە 1957 وەك مامۆستای وانەبێژی هونەر لە خانەی مامۆستایانی كوڕان وانەی وتووەتەوە.

– ساڵی 1958-1959 یەکەم گرووپی میوزیكی لە هەولێر بەناوی تیپی میوزیكی دەرسیم دامەزراندووە.

– ساڵی 1959-1970 وەک ژەنیاری عود بەشداری لە هەموو ئاهەنگ و ڤیستیڤاڵە هونەرییەکانی هەولێر کردووە.

– ساڵی 1971 ئەندامی دامەزرێنەری تیپی هونەری هەولێر بووە و بۆ ماوەی 20 ساڵ سەرۆکی دەستەی کارگێڕی بووە.

– ساڵی 1973-1991 بەڕێوەبەری چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر بووە و بەشداری لە هەموو ڤیستیڤاڵ و کارە هونەرییەکانی وەزارەتی پەروەردە کردووە.

– ساڵی 1974-1975 وانە بێژی سروود بووە لە خانەی مامۆستایانی کچان.

– ساڵی 1975 ئەندامی دامەزرێنەری سەندیکای هونەرمەندانی هەولێر بووە.

– ساڵی 1982-1991 سەرۆکی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی عێراق بووە.

– ساڵی 1997 سەرۆکی دەستەی کارگێڕی ئۆرکسترای کوردستان بووە.

– ساڵی 1996-2004 سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سروود و میوزیكی قوتابخانەکانی سەرەتایی بووە.

سامانە سروشتییەکان: ئەندامانی دادگای بەناو فیدراڵی کۆمەڵێک ڕاسپێردراوی سیاسین
پێت سامانە سروشتییەکان: ئەندامانی دادگای بەناو فیدراڵی کۆمەڵێک ڕاسپێردراوی سیاسین
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی: گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئاسیا هەبووە
دوات ڕێکخراوی نێودەوڵەتی: گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئاسیا هەبووە
پەیوەندیدر