کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەی گەرما بەرزبێتەوە و سبەینێش لەگەڵ کە خۆڵباریندا خێرایی با لە هەندێک ناوچەی کەرکووک و گەرمیان زیادبکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور و پلەی گەرماش 1-2 پلە بەرز دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچەکانی باشوری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان.
ئەوەشی خستەڕوو کە خێرایى با مامناوەند دەبێت، بەڵام لە بەشێکی ناوچەکانی پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان پێشبینی دەکرێت بگاتە سەرووی 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 30
سلێمانی: 27
دهۆک: 29
کەرکووک : 30
هەڵەبجە: 28
زاخۆ: 30
سۆران: 27
حاجی ئۆمەران: 19
گەرمیان: 31