لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:” شاندی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن”.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4/22، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیيان لە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە:” لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا کە چەندین بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان تێیدا ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان و لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها برەودان بە هاوئاهەنگی و هاریکاريی هاوبەش لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بارزگانی و وەبەرهێناندا.

سەرۆکایەتی هەرێم: سەرۆککۆماری تورکیا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه‌
پێت سەرۆکایەتی هەرێم: سەرۆککۆماری تورکیا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه‌
فازل نەبی: بۆ مانگی ٥ و ٦ کێشەی مووچە دروست دەبێت
دوات فازل نەبی: بۆ مانگی ٥ و ٦ کێشەی مووچە دروست دەبێت
پەیوەنیدر