بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عێراق رایگەیاند، بۆ مانگی چوار مووچە دێت، بەڵام ئەگەر بەزوترین کات وەفدێکی باڵای هەرێم نەچێتە بەغداد ئەگەری هەیە گرفت بۆ موچەی مانگی ٥ و ٦ دروست ببێ.
فازڵ نەبی، پسپۆڕی بواری ئابوری و بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، ناوەڕۆکی نوسراوەکەی وەزیری دارایی هەمان ناوەڕۆکی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییە و بەشێکە لە بڕیاری دادگای فیدراڵی (ست تەیف)لەخۆیەوە شت ناکات، بەسروشت زۆر پابەندە بەیاسا ئەوە کێشەکەیەتی نەک بابەتی ئەوەی دژی هەرێم بێت، سەبارەت بە تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆیە ئەگەر بەزوترین کات وەفدێکی باڵای هەرێم نەچێتە بەغداد بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ئەوە ئەگەری هەیە گرفت بۆ موچەی مانگی ٥ و ٦ دروست ببێ، مانگی ٤ موچە دێت، بەڵام مانگی ٥ و مانگەکانی تر دەبێت زوو چارەسەر بکرێت، بە بڕوای من کێشەکەش گران نیە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت، وە نابێت بیانوو بدرێتە دەست بەغداد بەڕاستی .
وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان وا تێدەگات لە(تەوتین)کە کەمکردنەوەیە لە شەئن و سەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە ڕاستەوخۆ موچە لە بانکەکانی حکومەتی عێراقیەوە دەدرێتە فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوکات حکومەتی هەرێم هیچ ڕۆڵێکی نامێنێت،بەبۆچونی من چارەسەری مامناوەند هەیە دەبێت ئەمڕۆ و سبەی حکومەتی هەرێم حەرەکە بکات بیانوو نەدەنە دەست بەغداد، چونکە لە مێژە من بۆنی ئەوەدەکەم ئەگەری هەیە لە مانگی ٥ کێشە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست ببێتەوە، من گەشبین نیم ئەگەری هەیە کێشە دروست ببێت لەسەر چارەنوسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە نێوان هەژماری من و تەوتین، کێشەکە ئەوەیە لەناو بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بەڕوونی باسی بانکە حکومیەکان دەکات.
راشیگەیاند، بەغداد بۆیە هەژماری من ڕەتدەکاتەوە، چونکە متمانەیان بەو ژمارەیەی فەرمانبەران نیە و پێییان وایە هەندێکی بندیوارن، دیارە بەغداد زانیاریان بۆ دەچێت و ئاگایان لە زانیارییەکانە، هەرێمیش بۆیە پێداگری لەسەر هەژماری من دەکاتەوە بابەتەکە سیادە و شەئنی هەرێمە، بۆیە بە داخەوە بە بۆچونی من ئەم سیقەیە بە ئاسانی دروست نابێ، بۆیە بەزوترین کات پێویستە حکومەتی هەرێم وەفدێک بنێرێتە بەغداد، چونکە من بۆنی ناخۆش لەو نوسراوە دەکەم وە هەر ئەو نوسراوەش نیە، بەڵکو نوسراوێکی تریش هەیە کە پەیوەندیدارە بەهەمان بابەت کە وەزارەتی دارایی عێراق نوسراوی بۆ هەرێم کردووە کە داهاتی نانەوتی نەوت ڕادەستی بەغداد بکەنەوە، ئەمەش پەیوەندیدارە بەبڕیاری دادگای فیدراڵی هەرچەندە خاڵێکی بەهێز بۆ هەرێم لە بڕیارەکەی دادگا ئەوەیە کە نابێت هیچ گرفتێک ببێتە ڕاگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، حکومەتی هەرێم دەتوانێت ئەوە بەکاربهێنێ، بەڵام بەبۆچونی من داهاتی نانەوتیش ڕەنگە بەغداد بیکاتە گرفت بۆیە من دەڵێم دەبێت زوو بگەینە خۆمان تا ئەو کێشانە چارەسەر بکەین، ئەگەر ئێمە وەک هەرێم خۆمانی لێکڕبکەین، سوربین لەسەر هەژماری من وە بەغدادیش سوربن لەسەر تەوتین بێگومان کێشە دروست دەکات، ئەگەر لەنێوان بەغذاد و هەرێم ئەو کێشەیە چارەسەر نەکرێت ئەوا موچە خۆر دەبێتە قوربانی، وە ئەو بڕیارەی ئێستا هەیە لە بەرژەوەندی هەژماری من نیە و دژی هەژماری منە، بەڵام چارەسەر هەیە دەبێت حکومەتی هەرێم چارەسەری بکات.