ڕێككەوتنی عێراق و توركیا لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگەیەنرا



وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكلابۆتەوە و توركیا ئامادەیی دەربڕیوە نەوت لە رێگای بۆرییەوە هەناردەبكرێت و دەشڵێت: ئێستا کێشەکە تەنیا لەنێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 26 لێكتێگەیشتن لە نێوان عێراق و توركیا لە چەند بوارێكدا واژۆكراون و توركیا بەشداردەبێت لە ئاوەدانكردنەوە و نەهێشتنی كێشەی كەمئاویی لە عێراقدا.

ئاشكراشیكرد، پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكلابووەتەوە و توركیا ئامادەیی دەربڕیوە، كە نەوت بە بۆری هەناردەبكرێت و كۆمپانیا بیانییەكانی بواری نەوت، كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن گرێبەستیان هەیە پێویستە نەوت لە رێگای سۆمۆوە هەناردەبكرێت.

وتەبێژی حکومەتی عێراق دەشڵێت: “ئێستا کێشەکە تەنیا لەنێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمە، بەدیاریکراوی لەبارەی مافی ئەو کۆمپانیانەی کە نەوت دەردەهێنن. بەپێی بڕیارە نوێیەکان، پێویستە ئەو کۆمپانیایانە مامەڵە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و کۆمپانیای سۆمۆ بکەن؛ بۆیە لەوبارەوە گرێبەست و ڕێککەوتن و دانوستاندنی نوێ دەکرێت”.

باسی لەوەشکرد، پەکەکە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕێکخراوێکی قەدەغەکراوە، لەسەر ئەو بنەمایەش کاریان لەگەڵ دەکرێت، لە رێگەی لیژنە ئەمنییە هاوبەشەکانی تورکیا و عێراق لە گفتوگۆی بەردەوامن و تا ڕادەیەک کۆکن لەسەریو لە کۆتاییدا رێککەوتن لەسەر ئەوە دەکرێت کە پەکەکە وەک میوانێک لە خاکی عێراقدا دەبن و ناتوانن چالاکی سیاسی و سەربازی ئەنجام بدەن.

 

ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕمی كارمەندانی كۆمسیۆن درێژكرایەوە
پێت ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕمی كارمەندانی كۆمسیۆن درێژكرایەوە
سودانی و ئەردۆغان ڕێككەوتنی نێوانیان ڕاگەیاند
دوات سودانی و ئەردۆغان ڕێككەوتنی نێوانیان ڕاگەیاند
پەیوەنیدر