ئەردۆغان: پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بۆ وڵاتانی ناوچەکە گرنگە



سەرۆك كۆماری توركیا لە بەغداوە ڕایدەگەیەنێت، عێراق ناوەندێكی گرنگی بازرگانییە بۆ توركیا و دەشڵێت: پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بۆ وڵاتانی ناوچەکە گرنگە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەمڕۆ دوو شەممە گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە.

ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، تورکیا لە شەڕی دژی تیرۆر و لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنی و ژینگەیی و ئابوورییەکاندا لەگەڵ عێراقدا وەستاوە.

ئەردۆغان جەخت لەسەر گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی پەرەپێدانیان دەکاتەوە بۆ ئەوەی بوارەکانی جۆراوجۆر لەخۆ بگرێت و دەشڵێت: پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بۆ وڵاتانی ناوچەکە و بۆ هەردوو وڵات گرنگە و تورکیاش بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی عێراق بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بە خێرایی تەواو بکات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق ناوەندێکی گرنگی بازرگانیە سەبارەت بە تورکیا، هەروەها گونجاوە کە میکانیزمەکان بۆ گەشەپێدانی هاوکاری بازرگانی و ئابووری دابڕێژرێت.

دوابڕیاری دارایی عێراق و بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین بۆ تەوتینی مووچە ڕاگەیەنرا
پێت دوابڕیاری دارایی عێراق و بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین بۆ تەوتینی مووچە ڕاگەیەنرا
لەتیف ڕەشید بۆ ئەردۆغان: ڕێز لە سەروەری و ئاسایشی عێراق بگیرێت
دوات لەتیف ڕەشید بۆ ئەردۆغان: ڕێز لە سەروەری و ئاسایشی عێراق بگیرێت
پەیوەنیدر