لەتیف ڕەشید بۆ ئەردۆغان: ڕێز لە سەروەری و ئاسایشی عێراق بگیرێت



سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازی لە سەرۆكی توركیا دەكات و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كەم بەردانەوەی ئاو بۆ هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات، عێراق تووشی قەیران بووە و دەشڵێت: عێراق ڕەتیدەكاتەوە ببێتە شوێنی هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و دەبێت رێز لە سەروەری و ئاسایشی عێراق بگیرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغدا پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، هەردوولا گفتوگۆی قووڵیان لەسەر چەندین پرسی جیاجیا كردوە لەپێش هەمووشیانەوە دۆسیەی ئاو پاشان بوارەكانی سیاسی و ئابوری و بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات و بواری وەبەرهێنان و پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان، هاوكات دۆسیەی ئەمنی و ئاسایشی سنور و چەندین بابەتی دیكەی جێی بایەخی نێوان هەردوولا.

د.لەتیف ڕەشید، ڕایگەیاندوە كە بەهۆی كەم بەردانەوەی ئاو بۆ هەردوو رووباری دیجلە و فورات، عێراق تووشی قەیران بووە و بەپێویستی زانیووە ئەو دۆسیەیە چارەسەر بكرێت و عێراق پشكی دادپەروەرانەی خۆی لە ئاو پێ بدرێت، داواشیكردوە سوود لە ئەزموونی یەكتر لە بواری ئیدارەدانی دۆسیەی ئاو و بنیادنانی بەنداو وەربگیرێت و هەماهەنگی و وتوێژ لەسەر ئەو پڕۆژە ئاوییانە بكرێت كە پەیوەندییان بە هەردوو رووباری دیجلە و فوراتەوە هەیە.

سەرۆك كۆماری عێراق داوای چالاككردنەوەی لیژنە هاوبەشەكان و ڕێككەوتن و یاداشتەكانی نێوان هەردوو وڵاتیش كردوەو پرۆشیی عێراقیشی بۆ تەواوكردنی پرۆژەی رێگای پەرەپێدان دەربڕیووە كە كەنداوی عەرەب لە رێگەی توركیاوە بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە.

بۆ بواری ئەمنیش، د.لەتیف رەشید لە كۆبونەوەكەیدا لەگەڵ ئەردۆغان جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگی كردوەتەوە بۆ بنبركردنی تیرۆر و ڕایگەیاندوە: عێراق ڕەتیدەكاتەوە ببێتە شوێنی هێرشكردنەسەر وڵاتانی دراوسێ، هاوكات پێشێلكردنی سەروەریی خاكی خۆشی ڕەتدەكاتەوە و بەپێویستی زانیووە رێز لە سەروەریی و ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بگیرێت.

سەبارەت بە شەری غەززە، سەرۆك كۆماری عێراق بەپێویستی زانیوە ئەو شەڕە ڕابگیرێت و پشتیوانی لە گەلی فەلەستین بكرێت تا تەواوی ئەو مافە ڕەوایانەی خۆیان بەدەست بهێنن، كە كایەی نێودەوڵەتی شەرعییەتی پێداوە.

ئەردۆغان: پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بۆ وڵاتانی ناوچەکە گرنگە
پێت ئەردۆغان: پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بۆ وڵاتانی ناوچەکە گرنگە
بە فەرمی داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم ئاشكراكرا
دوات بە فەرمی داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم ئاشكراكرا
پەیوەنیدر