بە فەرمی داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم ئاشكراكرا



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، كە بەپێی نووسراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، كە بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی نێردراوە، داهاتی دوو مانگی ناوخۆی هەرێم 913 ملیار دینار بووە.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دارایی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، وەزارەتی دارایی ئیتحادی دەڵێ؛ وەزارەتی دارایی هەرێم نووسراوی فەرمی بۆ ناردوین، كە داهاتی ناوخۆی مانگی ١ و ٢ی ئەمساڵ ٩١٣ ملیار دینارە!
ڕاشیگەیاندووە، “وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ داوا دەكەن لە هەرێم ئەو داهاتەی ناوخۆ ڕادەست بكەن”.

دەشڵێت: “دەسخۆشی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم، كە دواجار دانی بەوەدا نا داهاتی ناوخۆی دوو مانگی هەرێم ٩١٣ ملیار دینارە”.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە بێت، كە لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵییەوە بڵاویكردۆتەوە، داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم 456 ملیار دینارە لەكاتێكدا پێشتر بەرپرسانی هەرێم بەردەوام دەیانوت، كە داهاتی مانگانە لە زۆرترین كاتدا گەیشتۆتە 350 ملیار دینار و ئەوەش هەمووی بە كاش نەبووە و هەندێكی چەك بووە.

لەتیف ڕەشید بۆ ئەردۆغان: ڕێز لە سەروەری و ئاسایشی عێراق بگیرێت
پێت لەتیف ڕەشید بۆ ئەردۆغان: ڕێز لە سەروەری و ئاسایشی عێراق بگیرێت
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
دوات مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
پەیوەنیدر