مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت



وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی ڕەوانەی بەغدا کرد، بەڵام پێشبینی دەکرێت ناردنی پارەی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم دوابکەوێت.

دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی بۆ بەغدا نارد، بەڵام بەپێی زانیارییەکان ناردنی پارەی مووچە بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە کەناڵ8ی ڕاگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە، ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دوێنێ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا و بڕیارە دوای وردبینیکردنی لیستەکان، پارەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پاش ٥٧ ڕۆژ لە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم، لە سەرەتای مانگی نیسان مووچەی مانگی شوبات و ئازار لە ماوەی هەفتەیەکدا  پێکەوە دابەشکرا، هاوکات دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان، دەبێتە سێهەمین مووچە کە لەم مانگەدا وەربگیرێت.

بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی، حکومەتی عێراق پابەندکراوە بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، مانگانە لە کاتی خۆیدا، کە عێراق لە ٢٠ی مانگەوە دەست دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکات.

بە فەرمی داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم ئاشكراكرا
پێت بە فەرمی داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم ئاشكراكرا
سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیای خەڵک دەکات
دوات سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیای خەڵک دەکات
پەیوەنیدر