د.دڵشاد زاموا
نیشتیمانی ئێمە، خاکی کوردان و کوردستانیانە، نیشتیمانێکی فرەنەتەوەیی و ئاینییە، بەڵام موڵک و جێ ئاڵای هیچ داگیرکەرێک نییە.
سی ساڵە ل ەبازنەیەکی پوچدا دەخولێنەوە، وا بەهاری ٢٠٢٤ ، و شورەییە، شورەی قەڵاتی دێرینی کوردان بە ئاڵای ڕۆمی داگیرکەر دەڕازێننەوە، هەروەک چۆن لە بەهاری ١٩٩٤ دا وێنە هەڵواسراوەکەی قازی محەمەد لە دەروازەی شەقامی مەولەوی سلێمانی بە پەڕۆیەکی ڕەش داپۆشرا بۆ ئەوەی ئاغای مەتەڕی لە ڕێگەیدا بۆ مەیدانی سەرای سلێمانی ئەو وێنەیە نەبینێ!
ڕازاندنەوەی دیواری قەڵاتی کوردانی کرمانج بە ئاڵای داگیرکەر، هێندەی تر پەرە بەو وتارە دەدات کە قەڵات موڵکی کوردانی کرمانج نییە. له شاری هه‌ولێر، كه‌ركووك، مەهاباد و کۆیە و هه‌ندێ شار و شارۆچكه‌ی تر گوێبیستی وشه‌كانی فڵان كه‌س”كرمانجه” و ئێمه “خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی قه‌ڵات و خه‌ڵكی ئه‌سڵی شاره‌كه‌ین”ده‌بیت.
به‌كارهێنانی وشه‌ی (كرمانج) و (كه‌ڕه‌كرمانج) وه‌ك ناتۆره‌یه‌ك و هێمایه‌ك بۆ خه‌ڵكی، له‌لایه‌ن دوو جۆر خه‌ڵكی هه‌ولێر و شاره‌كانی تره‌وه به‌كارده‌هێندرێن، ئه‌وانیش كه‌مینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خۆیان به خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر و قه‌ڵات داده‌نێن و خه‌ڵكی زۆرینه كوردی شاره‌كه‌ش به غه‌یره و دواكه‌وتوو و ناشاری و لادێی، جۆری دووەمیش خه‌ڵكانێكی كوردبوون له ئه‌فه‌ندییه كۆنه‌كان و ئاغا و مهلازادهكان كه خووی ئه‌م كه‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌یان گرتبوو ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه به پۆزه‌وه ده‌یانگوت خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی قه‌ڵاتین و وشه‌ی “كرمانجه” بۆ سوكایه‌تی به خه‌ڵكی كوردی شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری به‌كارده‌هێنن.
جا ئه‌م جۆره‌ی دووه‌میان به‌هۆی په‌تپه‌تێنی حیزبایه‌تییه‌وه نانیان كه‌وتبووه ڕۆنی و جار هه‌بوو له یه‌ك ماڵ و بنه‌ماڵه‌دا دووبرایان وه‌زیر و و یه‌كێكی تریان مه‌كته‌ب سیاسی حیزبێكی تر بووه. ئه‌وه په‌رله‌مانیش له هه‌موو خوله‌كاندا له‌م جۆرانه‌ی تێدابووه.
ئه‌گه‌ر به وردی و قوڵی له مێژوو و شارستانییه‌تی شاری هه‌ولێر و قه‌ڵات بڕوانین ده‌بینین كرمانج ڕه‌سه‌نن و غه‌یری كرمانج مێژووییه‌كی زۆر كه‌میان له شه‌ره‌فی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌ولێر و ههولێریاتی به‌رده‌كه‌وێت، جارێ پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستپێبكه‌م ده‌بێت ئه‌وه بڵێین كه حەڤدە ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه خه‌ڵكی قه‌ڵات به ناوی نۆژه‌نكردنه‌وه‌وه وهدهرندران حه‌وت سه‌د ماڵ بوون و هه‌موویان كرمانج بوون ئێستا زۆربه‌یان له گه‌ڕه‌كی قه‌ڵاتی نوێن.
حه‌وت هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ته‌نها چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له باشوری قه‌ڵات (له گردی قالینج ئاغا -شوێنی ئێستای مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر) یه‌كه‌م لادێ بنیاتنرا، ئه‌م لادێیه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌زارساڵ به ئاوه‌دانی مایه‌وه. نه‌ك خانووه‌كانیان به‌ڵكو كۆڵانه‌كانی ئه‌م لادێیه‌ش خشتڕێژكران و یه‌كه‌م ملوانكه‌ی زێر له مێژوودا دروستكرابێت له‌م لادێیه دروستكرا (ئێستا له مۆزه‌خانه‌ی عێراقییه له به‌غدا).
له ده‌وروبه‌ری پێنج هه‌زار ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م لادێ گه‌وره‌یه ئاوه‌دانییه‌كه‌ی خۆیان چۆڵكرد، بۆ دانانی بناغه‌ی كۆنترین شار شوێنی قه‌ڵاتی هه‌ولێریان هه‌ڵبژارد، ئەم شاره كه له نووسینه مێخییه‌كاندا بە ئوربلیوم، ئوربێل، ئه‌ربائیل، ئه‌ربیرا، هه‌ربیرا، ئه‌ربێلا، ئه‌ربیل، دواتریش بە هه‌ولێر ناسرا.
ئه‌و لادێی و كرمانجانهی ئه‌م شاره‌یان بنیاتنا له گه‌لی خوررییه‌كان بوون كه بەشێکن لەو گەلانەی كۆنترین باپیرانی كوردن، كۆنترین ناوی پارێزگاری ئه‌م شاره كه زیاتر له چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له نووسینه مێخییه‌كاندا ناوی تۆمارکراوە ناوی (نیریشخوخا) بوو، كه ناوێكی خوررییه و له نه‌ته‌وه‌ی خورری بوو و دژی داگیرکاری سومەرییەکان جەنگاوە، له سه‌رده‌مه كۆنه‌كاندا سۆمه‌رییه‌كان، گوتییه‌كان، ئاشورییه‌كان هه‌ریه‌كه و بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌م شاره‌یان داگیركردووه.
میدییه‌كان و به‌تایبه‌ت هۆزی سهگارتی توانییان قه‌ڵاتی هه‌ولێر له ده‌سه‌ڵاتی ئاشوری ڕزگاربكه‌ن، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له ساڵی 612-تا 522پ.ز، نه‌وه‌كانی كه‌یخوسره‌و له‌وێ فه‌رمانڕه‌وابن، پاشان، دوای داگیرکاری فارسە هاخامەنشییەکان، شیترانتهخمای نه‌وه‌ی كه‌یخوسره‌وی میدیا دژی ده‌سه‌ڵاتی هاخامه‌نشی فارسی ڕاپه‌ڕی، به‌ڵام خۆی و زیاتر له 400 پیاوماقوڵی میدی شاره‌كه به داراكران، چاویان ده‌رهێندران و دەست و قاچیان پەڕێندرا.
به‌م شێوه‌یه شاری هەولێر کە ئەوکات پێی ئەوترا (هەربیرا) كه‌وته‌وه بن دەستی داگیرکاری فارسه‌كان، وه‌ك دیاره له‌م ڕاپه‌ڕینه‌شدا هۆزه كرمانجه میدی و تیره سهگارتییهكه به‌شداربوون.
له دوای ئه‌سكه‌نده‌ر و له‌سه‌رده‌می ئهشكانیدا شار كه‌وته‌وه ده‌ست شانشینێكی كرمانج، کە ئەویش شانشینی کوردی ئهدیابینە، ئه‌م شانشینه و هەولێری پایتەختی كه‌وته به‌رگری له خۆكردن دژی ئیمپراتۆره ڕۆمه‌كان و بووە پێشەنگی ئەو میرنشینە کوردییانەی کە بۆ چەندین سەدە دژی داگیرکاری رۆمەکان لە شەڕدابوون، و پاشا (ئازات/ئازاد) لە بەهێزترین پاشای ئەم شانشینە بوو، (لەم ماوەیەدا درامایەک بە بەکارهێنانی ناوی ئەم شانشینە کوردییە(ئەدیابین) هەڵەی مێژوویی نەزانانەی بەرامبەر مێژووی ئەم شانشینە و شاری دێرینی هەولێر پەخشکرد).
لەسەردەمی ساسانی‌دا، خەڵکی کرمانج بووبوونە سوتماکی نێوان شەڕی ئاینی و سیاسی ڕۆم و عەجەم، لەم سەردەمەدا حوجرەی دێر و کڵێسا کوردییەکانی شارەکە بەهۆی زمان و خەتی ئینجیلی پیرۆزەوە ئەوانیش زمان و خەتی ئارامیی خۆرهەڵاتییان بەکارهێنا، بەداخەوە ئێستا ئەو مێژووەش لە کوردبوون دابڕێندراوە، و کوردانی شوێنکەوتەی حەزرەتی مەسیح بە ناوی نەتەوەی داتاشراوی ترەوە ناودەندرێن.
له‌سه‌رده‌می سه‌ڵاحه‌دیندا گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵات بنیاتنران و شار تا مناره‌ی چۆلی ئاوه‌دان بووه‌وه، لەم سەردەمەدا سوڵتان موزەفەر، کە زاوای سەڵاحەدین بوو، خۆی لە خەلیفەی عەباسی جیاکردەوە و سکەی زێڕینی بەناوی سوڵتان سەڵاحەدین ئەمیرولموئمنین لێدا، ئەمەش ڕاستییەکی مێژووییە کە هەولێر و هەموو سنووری میرنشینەکەی کە تا باخە هەنارەکانی هەورامان دەکشا خستە سەر دەوڵەتی ئەیوبی سەڵاحەدین.
له سه‌رده‌می هێرشی بەشێک لە سوپای هۆلاگۆ و مه‌غۆله‌كاندا کاتێک سه‌ركرده‌ی مه‌غۆله‌كان ئاریكونویان گه‌مارۆی قه‌ڵای دا و كورده‌كان شەڕێکی پاڵه‌وانه‌یان ئه‌نجامدا، شه‌وێكیان خه‌ڵكی کرمانجی قه‌ڵات دابه‌زینه خوارێ و هێرشێكی شه‌وانه‌یان كرده سه‌ر خێوه‌تگه‌ی مه‌غۆله‌كان و ئه‌وه‌ی ده‌ستیان گه‌یشتێ، كوشتیانن و مهنجهنیقهكانی مەغۆلیان سوتاندن و گه‌ڕانه‌وه قه‌ڵات، به‌ڵام دواتر مه‌غۆله‌كان ڕاوێژیان به به‌دره‌دینی لۆلۆی میری موسڵ كرد، ئه‌ویش وتی چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا هاوین دادێت و هێزی كورده‌كان له قه‌ڵات كه‌م ده‌كات، چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵك و جه‌نگاوه‌ره‌كانی قه‌ڵات جوتیاری ده‌شتی هه‌ولێر و باخه‌وانی خۆشناوه‌تی بوون، ئاریكۆنیان سودی له‌م ڕاوێژه‌ی میری موسڵ وه‌رگرت و بۆ هاوین هێرشی برد و قه‌ڵاتی گرت و شوراكانی ڕوخاند. (د. عبدالسلام ژنون محمود العلی، المغول و احتلال بغداد سنه 656 ه 1258م، دراسه فی التاریخ العسكری)، چونكه خه‌ڵكه ڕەسەنە کوردەکەی قەڵاتی هەولێر لەو سەردەمەدا زۆربەیان باخ و بێستانیان لە ناوچە فێنکەکانیش هەبوو و لەهاوینان بۆ دوورکەوتنەوە لە گەرمای هەولێر دەچوونە چیاکان و ته‌نها له پایز و زستاندا له قه‌ڵاته‌كه دەمانەوە.
به‌م شێوه‌یه كه كرمانجهكه چوونه‌وه ده‌شت وده‌ر و باخه‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر و خۆشناوه‌تی، شار به ئاسانی كه‌وته مه‌غۆل، دەبێت ئەوەش بڵێین له‌م سه‌رده‌مه‌دا شاری به‌غدای پایته‌ختی عه‌باسییەکان خۆی بۆ هێرشی مه‌غۆل نه‌گرت و به ئاسانی گیرا.
ئه‌وانه‌ی ئێستا قه‌ڵات به هی خۆیان ده‌زانن و پێیان وایه ته‌نها كرمانجێك له هه‌ولێر هه‌بووبێت شێخه‌ڵڵا و مهرقهدهكهیتی، نەوەی تورکمانە ڕەسەنەکانی سەردەمی سوڵتان موزەفەریش نین، بەڵکو کەسانێکن خۆیان له ژێر سێبه‌ری عوسمانی و به فه‌رمانبه‌ری هاتوونه‌ته ئه‌م شاره و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی باج و ڕووتاندنه‌وه‌ی خه‌ڵك، ئه‌مانه غه‌یری فه‌رمانبه‌ری، هیچ سه‌نعه‌تێكی تریان له ده‌ره‌وه‌ی شوراكانی قه‌ڵات نه‌زانیوه، دواتریش هه‌ندێكیان به‌خت یاوه‌ریان بوو كه‌وتنه بازرگانی و ڕیزه دووكانه‌كانی خوار قه‌ڵاتیان كڕی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می لادێی و كرمانجه‌كان به چه‌ند قات گرانتر بفرۆشنه‌وه.
له هاتنی ئینگلیزه‌وه ئه‌و دوو گروپه‌ی كه له‌سه‌ره‌تاوه باسمكردن كه‌وتنه ماستاو بۆ ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان لە ئینگلیزەوە بۆ حکومەتی شاهانە و عروبی بەعسی، دواتریش بۆ حزبه كوردییه‌كان، ئه‌وانیش یه‌ك له دوای یه‌ك لێیان قبوڵكردون قه‌وانه سواوی ڕه‌سه‌نی بووون بڵێنه‌وه.
مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ی ئه‌م شاره ده‌یسه‌لمێنێت كه كرمانجه‌كان خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی قه‌ڵات و شار و ده‌شتی هه‌ولێرن، ئه‌وانی تر زۆر دره‌نگتر له مێژووی ئه‌م شاره‌دا ده‌ركه‌وتوون.
به‌كارهێنانی وشه‌ی “كرمانج”، “كه‌ڕه كرمانج” و….. ئه‌مه ئه‌و وشانه‌ن كه ئه‌و كه‌مه نه‌ته‌وه‌یه و هه‌ندێ ئه‌فه‌ندی و بنه‌ماڵه‌ی كوردیش له‌م شاره و شار‌و شارۆچكه‌كانی تر وه‌ك ناتۆره‌یه‌ك بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی شار و شارۆچكه‌كان كه ئه‌وان به لادێی و ناڕه‌سه‌نیان داده‌نێن به‌كاری ده‌هێنن.
نه‌ك له هه‌ولێر به‌ڵكو له شاری سلێمانیش هه‌ندێ جار وشه‌ی “لادێی” و “كه‌ڕه عه‌شایه‌ر” له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه به‌كارده‌هێندرێت كه خۆیان به خه‌ڵكی عه‌سڵی شاره‌كه دانێن، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه بناغه‌ی شاره‌كان لادێ بوون و ته‌نانه‌ت سلێمانیش هه‌ر له لادێی مه‌ڵكه‌ندی و کانی ئاسکان و ئابڵاخەوە بناغه‌ی گرتووه و بابانه‌كانیش خه‌ڵكی ئه‌م شوێنه‌ی شارنهبوون.
شانازی بكه‌ن كه كوردن و كرمانجن و ڕه‌سه‌نن…و دوژمنانی كوردیش جا ئه‌گه‌ر له‌ژێر گومه‌زی ئەحزابی بەناو کوردایەتیشدا بن ده‌یانه‌وێت مێژووی شاره ڕه‌سه‌نه‌كانی كوردستان و خه‌ڵكه كورد و ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی بسڕنه‌وه و هه‌موو شتێك به‌رنه‌وه سه‌ر تورك و ڕۆم و عه‌جه‌م و ئاشوری.
رازاندنەوەی شورەی شاری دێرینی کوردان بە ئاڵای داگیرکەر، جا داگیرکەرێ ڕۆمی نەوەی مەغۆلی داگیرکەری قەڵات بێ یان عەجەمی کوشت و بڕکاری میرە میدییەکانی قەڵات کارێکی نەنگییە، بەتایبەت بۆ ئەو سەرکردە و سیاسییانەی کە لەسەر بەرهەمی خەباتی کوردی کرمانجی ڕەسەن بوونەتە دەسەڵاتدار، کوردی کرمانج قەت لە جەنگدا نەدۆڕاوە، ئەوە سەرکردەکان بوون، ڕەنج و خەباتیان بە ئاودا داون، دەیان توێژینەوە و کتێبی چەندین توێژەر و مێژوونووسی ئەم نیشتیمانە بۆ ساغکردنەوەی مێژوو و ڕەسەنایەتیمان، بە هەڵەی سیاسەتێکی نەزانانە بە ئاودا دەدرێن.
نیشتیمانی ئێمە، خاکی کوردان و کوردستانیانە، نیشتیمانێکی فرەنەتەوەیی و ئاینییە، بەڵام موڵکی هیچ داگیرکەرێک نییە.
قەڵاتی هەولێر لەم حەڤدە ساڵەی ڕابردوودا زیاتر لە حەوت سەد ماڵە کوردی تێدابوو دەرکران و گەڕەکێکیان لە قەراغی شار بۆ دروستکراوە، بنکەی ڕۆشنبیری فەڕەنسی، ئەڵمانی، چیکی تێدایە، بەڵام بنکەی کوردی تێدانییە، زۆربەی ماڵە کوردەکان وێرانبوون و پشتگوێخراون، تەنها چەند ماڵە تورکمانێک نۆژەنکراونەتەوە، ئایا ئەمە سیاسەتی کوردانەیە…
ئەم نیشتیمانە موڵکی هەموو کوردستانیانە، کوردی زۆرینە، تورکمان و ئەوانی تریش، بەڵام ناکرێ کەمینە، زۆرینە بە بێگانە و خاوەن ماڵ بزانێت.
بێگومان لە هەولێر، کەرکووک و تەلعەفەر برایانی تورکمانیش پێکهایەتی گرنگی شارە کوردییەکانن، هەندێک بنەماڵەیان لەسەردەمی سوڵتان موزەفەرەوە لەم شارانەدان، ئەم وتارە بە دژی ئەوان نییە، بەڵکو بە دژی ئەو کورد و غەیرە کوردانەیە کە بە هەوای داگیرکەران سەما دەکەن.