بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەرلەمان كۆدەكاتەوە



محەمەد قوتەیبە بەیاتی ئەندامی پەرلەمانی عیراق، وادەی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان لەبارەی تەنگژەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ئاشكرا دەكات و پێیوایە ڕەوشەكە مەترسیدارە و بەشێوەیەكی گشتی كاریگەریی لەسەر بازاڕ و ئابوری وڵات دروستكردووە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بەیاتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”تائێستا كۆی گشتی ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆیان كردووە بۆ سازدانی دانیشتنی نائاسایی لەپێناو گفتووگۆكردن لەسەر دۆسێی تەنگژەی دۆلار، پاش ئەوەی لەم ماوەیەی دواییدا نرخەكەی بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبۆوە، گەیشتۆتە 100 پەرلەمانتار و ژمارەكەش لە زیادبووندایە”.

بە وتەی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عیراق:”لەوبڕوایەدان لە هەفتەی داهاتوودا دانیشتنەكە سازبكرێت، دوای ئەوەی داواكارییەكە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان بەرزكرایەوە، چونكە ڕەوشەكە لەبەر چەند هۆكارێك مەترسیدارە، بەڕەچاوكردنی دروستبوونی گوشاری ئابوری لەسەر توێژە لاوازەكە و تەنانەت لەسەر بازرگانانیش”.

قوتەیبە بەیاتی پێیوایە”ڕەوشەكە پێویستی بە چارەسەری دوورمەودایە، بۆ خۆلادان لە دروستبوونی حاڵەتی هاوشێوە كە كاریگەریی نەرێنی لەسەر بازاڕ و ئابوری بەشێوەیەكی گشتی دروستدەكات”.

 

 

لە سلێمانی 7 كەس دەستدرێژی دەكەنە سەر كچێك
پێت لە سلێمانی 7 كەس دەستدرێژی دەكەنە سەر كچێك
پێشنیارێك بۆ دابەشكردنی بەشێكی مووچە بە دۆلار دەدرێتە حكومەت
دوات پێشنیارێك بۆ دابەشكردنی بەشێكی مووچە بە دۆلار دەدرێتە حكومەت
پەیوەندیدار