سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 126ەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان، پەیامێک ئاڕاستەی ڕۆژنامەوان دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، پشتیوانیی تەواوم بۆ ڕۆژنامەنووسان و باوەڕی نەگۆڕم بە ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین وەك بنەمایەكی سەرەكیی هەر كۆمەڵگەیەكی دیموكرات و ئازادیخواز دووپات دەكەمەو.
داواشی لە ڕۆژنامەنووسان کرد پابەندی یاسای کاری ڕۆژنامەگەری و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن له ڕاستگۆیی، هاوسەنگی، بێلایەنی، دوورکەوتنەوە لە هەواڵی ساخته و زمانی زبر، ”ههروهها هاندەری پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و سهقامگيريى سیاسی و پارێزهرى بهرژهوهنديى باڵاى گهل و نيشتمان بن.”
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی ڕێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتييهکانی تایبەت بە چاودێریکردنی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت، دووپاتیشی دەکاتەوە “دەبێت لايهنه پهيوهنديدارهكان بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری لە کوردستان مامەڵە لەگەڵ هەر كهيسێكى بواری ڕۆژنامەوانيدا بکەن.”