کەشناسی ڕایگەیاند، پلەری گەرما بەرزدەبێتەوە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین کەمێک باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ کەمێک بارانبارین و هەورە تریشقە لەکاتەکانی نیوەڕۆدا.
سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش، ڕوونیکردەوە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 28
سلێمانی : 25
دهۆک :28
زاخۆ: 28
هەڵەبجە : 27
کەرکووک : 30
سۆران : 27
حاجی ئۆمەران : 19
گەرمیان : 33