بەتۆمەتی دزینی 20 ملیۆن دینار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا



پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لەدوکانێکدا دزیبوو.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لە دوکانەکەیدا لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیربکرێت”.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت:” توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا و تۆمەتبار (ع، ر، ح) لەدایکبوی 1970 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە”.

سبەینێ بەشێکی شەقامی  120مەتری هەولێر دادەخرێت
پێت سبەینێ بەشێکی شەقامی 120مەتری هەولێر دادەخرێت
بانكی ڕافیدەین پێدانی قەرزێك بە خوێندكاران و دەرچووان ڕادەگەیەنێت
دوات بانكی ڕافیدەین پێدانی قەرزێك بە خوێندكاران و دەرچووان ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر