وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ڕەوانەی بەغدا کرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٤/٢١، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا و بڕیارە دوای وردبینی کردنی لیستەکان تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.
ئەمڕۆ حکومەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران و بڕیارە دوای وردبینی لە لیستی مووچەدا پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت و بە گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە لیستی مانگی پێنج بە پلەبەرزکردنەوەوە بۆ بەغدا بنێردرێت و بەغدا لەبەر ڕۆشنایی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی پارەی پێویست بنێرێت.