وەزارەتی دارایی بۆ مووچە بڕیاریدا



وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ڕەوانەی بەغدا کرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٤/٢١، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا و بڕیارە دوای وردبینی کردنی لیستەکان تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.

ئەمڕۆ حکومەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران  و بڕیارە دوای وردبینی لە لیستی مووچەدا پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت و بە گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە لیستی مانگی پێنج بە پلەبەرزکردنەوەوە بۆ بەغدا بنێردرێت و بەغدا لەبەر ڕۆشنایی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی پارەی پێویست بنێرێت.

شاندێکی دیکەی هەرێم دەچێتە بەغدا
پێت شاندێکی دیکەی هەرێم دەچێتە بەغدا
هاکان فیدان: سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر دەبێت
دوات هاکان فیدان: سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر دەبێت
پەیوەندیدر