هاکان فیدان: سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر دەبێت



وەزیری دەرەوەی تورکیا پشتڕاستیکردەوە ئەردۆغان لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.

ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاشکرایکرد، ماوەیەکی درێژە ئامادەکاریی بۆ سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق دەکرێت، دەمانەوێت سەردانەکە بەرهەمداربێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە سەردانەکەدا ئامانجمانە پەیوەندییەکانمان ببێتە هۆی سەقامگیری ناوچەیی و گەشەپێدانی ئابوری زیاتر.

هاکان فیدان، ئاماژەی بەوەشدا، چەندین پرس و ڕێککەوتنی گرنگ لە سەردانەکەدا دەخرێتە بەر باس، لەوانە پرسە ئەمنییەکان، وزە، کشتوکاڵ، ئاو، تەندروستی و پەروەردەیی ، و بڕیارە هەر لەو سەردانەدا کە بۆ بەغدا و هەولێر دەبێت زیاتر لە 20 رێککەوتن واژۆ بکرێن.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، تورکیا پشتگیری لە هەنگاوەکانی سوودانی بۆ سەقامگیری ناوچەکە و گەشەپێدان دەکات، رێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی واژۆ دەکرێت، لە هەمانکاتدا لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبینەوە و دووپاتی پاڵپشتییەکان  و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەکەینەوە”.

وەزارەتی دارایی بۆ مووچە بڕیاریدا
پێت وەزارەتی دارایی بۆ مووچە بڕیاریدا
سعودیە چەند بڕیارێكی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ دەركرد
دوات سعودیە چەند بڕیارێكی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ دەركرد
پەیوەندیدر