لەكاتی كۆكردنەوەی گژوگیای بەهارە لە ناوچە شاخاوییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ورچ پەلاماری ژنێك دەدات.
میدیاكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ هاتنی وەرزی گیا بەهارییەكان، ژنێكی تەمەن 60 ساڵ، بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیا بەهارییەكان، ڕووی لە کوێستانەکانی پیرانشار كردووە و ورچ هێرشی كردۆتە سەری.
لای خۆشیەوە، فریاکەوتنی پیرانشار ڕایگەیاند، ئەم ژنە بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر لە دەستی ورچەکە ڕزگاری بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.