کەمئەندامان داوا دەکەن مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت



کەمئەندامان لە دوو یاداشتدا داوای دەستپێکردنەوەی تۆمارکردنی کەمئەندامان و هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ عێراق دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، زیاتر 12 ڕێکخراو و کۆمەڵەی کەمئەندامان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی کۆبوونەوە و دوو یاداشتیان دەربارەی داواکارییەکانیان پێشکەش کردن.

کەمئەندامان لە یاداشتی یەکەمدا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای دەستپێکردنەوەی تۆمارکردنی ناوی کەمئەندامان دەکەن کە لە ساڵی 2012ەوە ڕاگیراوە.

لە یاداشتی دووەمیشدا داوا دەکەن مووچە و ماف و ئیمتیازاتەکانیان هاوتای کەمئەندامانی عێراق بکرێت.

کەسێک بە هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختەوە گیانی لەدەستدا
پێشت کەسێک بە هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختەوە گیانی لەدەستدا
دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەستیپێکرد
دواتر دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەستیپێکرد
پەیوەندیدار