کەشناسی ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێر و دهۆک تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت و لە سلێمانیش بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
ئەوەشی خستەڕوو کە بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات دوایی بەشێوەیەکی گشتی نمە بارانی پچر پچر لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت، پاش نیوەڕۆش لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتەکانی شەودا بارانبارین نامینێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت و پلەی گەرماش 3-4 پلە نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سەبارەت بە سبەینێ دووشەممە ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران و تاوە باران دەبارێت و شەویش کەشەکە سەقامگیر دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 30
سلێمانی : 29
دهۆک: 29
زاخۆ: 30
هەڵەبجە : 30
کەرکووک : 32
سۆران : 26
حاجی ئۆمەران : 17
گەرمیان : 34