توێژینەوەیەکی زانکۆی میشیگان دەریدەخات کە ئەزموونە زەبربەخشەکان لە تەمەنی منداڵیدا ڕەنگە لە دواتردا زیان بە ماسولکەکان بگەیەنێت.
توێژینەوەکە کە لە ڕۆژنامەی Science Tech Daily بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکردووە، کارکردنی ماسولکەکانی ئێسکەپەیکەر یان لاوازییان لە کەسانی پێگەیشتوو و بەتەمەن پەیوەندی بە هۆکانی گەشەکردنیان لە ڕووداوە نەرێنییەکانی منداڵیدا هەیە، هەروەها دەرکەوتووە ئەو کەسانەی تووشی ناخۆشییەک یان ڕووداوێکی بەئازاری منداڵی بوون ماسولکەکانیان گەشەی پێویست ناکات و لە تەمەنی گەورەییدا ڕەنگدانەوەی دەبێت.
کەیت دوچۆنی زانای پەیمانگای میشیگان بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و هاوکارەکانی، بە کەڵک وەرگرتن لە نمونەی شانە ماسولکەکانی ئەو کەسانەی بەشداربوون لە توێژینەوەی ماسولکە و جوڵە و پیربوون ، کە توێژینەوەکە ٨٧٩ بەشداربووی سەروو تەمەنی ٧٠ ساڵیان لەخۆگرتووە.
توێژەران چەندین ڕیگایان بۆ توێژینەوەکەیان بەکارهێناوە لەوانە: ئایا ئەندامێکی نزیک لە خێزانەکەت ماددە هۆشبەرەکان یان کحول بەکاردەهێنێت کە ببێتە هۆی دڵەڕاوکێت؟
ئایا کەسێکی پێگەیشتوو یان دایک و باوکێک لە ماڵەکەتدا سووکایەتیی پێکردوویت؟
ئایا لە ماڵەکەتدا لەلایەن دایک و باوکێک یان پێگەیشتوویەکەوە دەستدرێژی جەستەیی کراوەتە سەر؟
ئایا هەستت بە خۆشەویستی، گرنگی، یان تایبەتمەندی کرد لە خێزانەکەتدا؟
ئایا دایک و باوکت لە کام قۆناغی ژیانتدا لەگەڵت نەبوون یان ڕۆڵێکی کاریگەریان نەبووە؟
دوچۆنی بۆی دەرکەوتووە کە نزیکەی 45%ی ئەو وەڵامانەی دەستیانکەوتووە بە نزیکەیی ئەو کەسانەی ڕووداوێک یان چەند ڕووداوێکی نەرێنی منداڵییان ئەزموون کردووە لە هەردوو ڕەگەز، بەرهەمهێنانی ATPیان کەمترە یان هیچ بەرهەمهێنانێکی ATPیان نەبووە، واتە لەچاو ئەوکەسانەی لە منداڵیدا تووشی ڕووداوی نەرێنی لەو جۆرە نەبوون، ئەوەندەی ATP بەرهەم نەهێناوە.
جگە لەوەش توێژەران پشکنینی بایۆپسی ماسولکەکانی بەشداربووانیان کرد، و ئەو کۆپەڵە ڕیشاڵانەی ماسولکەکە پێکدەهێنن پشکنینیان بۆ کرد ئەم تەکنیکە ڕێگەی بە توێژەران دا سەیری ڕێژەی بەکارهێنانی ئۆکسجین بکەن لە کۆتەڵە ڕیشاڵی ماسولکەکاندا و خوێندنەوەیەکی ورد بۆ کارکردنی مایتۆکۆندریاڵی ماسولکەکان دروست دەکەن.
توێژەران دەڵێن، کاریگەرییەکانی ڕووداوە نەرێنییەکانی منداڵی تەنانەت دوای کۆنترۆڵکردنیش بۆ ئەو هۆکارانەی دیکە وەک تەمەن، ڕەگەز، ئاستی خوێندن، پەروەردەی دایک و باوک، پێوەرەکانی بارستەی جەستە، ژمارەی نیشانەکانی خەمۆکی، باری جگەرەکێشان و جەستەیی زیاترە.
هەروەها توێژینەوەکە دەریخستووە ئەم پێوەرانە پەیوەندییان بە توانای زانین و نەخۆشی بیرچوونەوە هەیە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە ئاوڕێک لە دواوە بدەینەوە، لەو جۆرە شتانەی کە دەتوانن ببنە هۆی کەمکردنەوەی هۆکارەکانی سستی ماسولکە بەتایبەت لەبیرچوونەوە لە تەمەنی پیریدا.